دەرکەوتنەکانی حەمەشا

  • ئەکتەر لە شانۆگەری و کورتە فیلم
  • پێشکەشکار لە تەلەفزیۆنی کوردماکس و نێت تیڤی
  • بەرنامەکانی وەک و خۆش تام و دووریو دۆستی و کەیف کلەب و چەرخی بەخت و شەوانی رەمەزان
  • بێژەر لە ڕادیۆی ئێکس ئێف ئێم و بەرنامەی ئێکس مۆرنینگ
  • دەرهێنەر لە شانۆگەری و بەرنامەی تیلفزیۆنی و ڤیدیۆ و بەرنامی سۆشیال میدیا
  • سیناریۆنوس لە کورتە فیلم و دراما و ڕێکلامی گەورەی بازرگانی و سێتکۆم

بەرهەمەکانی

  • بەرنامەی خۆش تام
  • کورتە فیلم
  • ڤاین
  • دەرهێنەر و ئامادەکاری بەرنامەی بەلی و نەخیر
  • دەرهێنەر و ئامادەکاری بەرنامەی بێ ڕاوەستان
  • دەرهینەر و ئئمادەکار لە ئاکتینگ چالێنج

بە کورتی

محمد قازی قانع ناسراوە بە حەمەشا کەسایەتی ئەکتەری کۆمیدی و پێشکەشکاری تیلفزیۆنی کوردە. لە دایک بوی شاری سلێمانیە و لە تەمەنی ١٧ سالیەوە دەستی بە کاری هونەری کردووە.

ژیاننامە

حەمەشا لە دایک بوی شاری سلێمانیە لە ٢٠-١٠-١٩٩١. هەر لە سەرەتای دەرکەوتنیەوە وەک و کارەکتەرێکی کۆمیدی دەرکەوتوە. سەرەتای ژیانی هونەری دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ٢٠٠٨ کە بەشداری دەیان شانۆگەری کردووە و بەردەوام بووە هەتا ساڵی ٢٠١٣، لەو سەردەمەدا حەمەشا توانی ببێتە خاوەنی هەوادارێکی زۆر. لەگەڵ کرانەوەی ناوچەکە بە سۆشیال میدیا، حەمەشا لەگەل گۆرانکاریەکان خۆی گونجاند و لە ٢٠١٣ حەمەشا لە سۆشیال میدیاکانەوە دەرکەوت وەک و یەکێک لە بەنابانگترینەکان ڤاینەرەکانی کورد دەرکەوت. حەمەشا ڤاینەرێکی سەرکەوتوی کورد بوو و وەک و ڕێنەشاندەری ڤاینەرەکانی دیکە دەناسرا هۆکار بو کە ڤاین لە کوردستان ناسێندرا و دەیان ڤاینەری نوێ لە سۆشیال میدیاکان دەرکەوتن. هەر لەو ماوەیەدا بەشداری چەندین کورتە فیلمی کرد. بەهۆی ئەو ژمارە زۆرەی هەوادارەوە لە سالی ٢٠١٥ حەمەشا وەک و بێژەر دەرکەوت لە رادیۆیەکی کوردی بە ناوی XFM و نوسەری چەندین سیناریۆی ڕیکلامی ڕادیۆی بوە بۆ کۆمپانیاکان. حەمەشا لە سالی ٢٠١٦ زیاتر درێژەی بە کاری پێشکەشکاری و ئامادەکاری دا و بۆ ماوەی ٣ ساڵ پێشکەشکاری بەرنامەی خۆش تام بو لە تێلفزیۆنی (NET TV) کە بەرنامەیەکی کۆمیدی شۆو بوو هەتا ساڵی ٢٠١٩. کۆتا بەرهەمی حەمەشا بەرنامەیەکی ئینتەرتاینمینتە کە ماوەی وەرزێک بەردەوام بوو و بە ناوی دووری و دۆستی لە تیلفزیۆنی ئاسمانی کورد ماکس کە وەک و پێشکەشکار و ئامادەکاری بەرنامەکە.

 

حەمەشا هەمەشە بەوە ناسراوە کە نوێگەری هێناوەتە ناو بەرهەمی هونەری کوردی. یەکێک لەو بەرهەمانەی حەمەشا بریتیە لەوەی کە یەکەم کەس بوو کە لە کوردستان  دەستی کرد بە درووستکردنی چەند کورتە فیلم و ڤیدیۆیەکی ترسناک کە شتێکی نوێ بوو بۆ خەڵک کە فیلمێک یان ڤیدیۆیەکی ترسناک هەبێ بە زمانی کوردی لە هەموشی گرنگتر ئەوە بوو کە ئەکتەرەکانیش کورد بن. شێوازی نمایشکردن پێشکەشکردنی بەرنامەیەک بەو شێوازە کۆمێدیە تەواو نوێ بوو لە تەلەفیزیۆن و میدیای کوردیدا. ئەو کارەی حەمەشا سەرەتا قبوڵکراو نەبوو لە ناو مۆمەڵگادا بەڵام هەر زوو قبووڵکراو تا ئێستاش زۆر پێشکەشکار و تەلەفیزۆنەکانی تر هەمان شێوازی ئەو بەکار ئەهێنن. جێی ئاماژە پێکردنە لە ئێستادا  لە هەر بەرنامەیەکی حەمەشا  ٣ یا زیاتر بەرنامەی تر درووست بووە. هەموو ئەم هۆکارانە ئاماژە بە نوێگەریەکانی ئەو دەکەن لە ناو میدیای کوردی.